رووماڵ

نەبەرد عومەر: کاتی هەڵبژاردن درێژ ناکرێتەوە

نەبەر عومەر، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی کوردستان لە کۆمیسیۆنی عێراق
نەبەر عومەر، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی کوردستان لە کۆمیسیۆنی عێراق

بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی کوردستان لە کۆمیسیۆنی عێراق دەڵێت: هەڵبژاردن تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت و بەهیچ شێوەیەک درێژ ناکرێتەوە، دەشڵێت: ئەوانەی کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆریان هەیە، پەتاتە بەکاربێنن و هەوڵ بدەن دەنگەکانیان بەفیڕۆ نەچێت.

یەکشەممە 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە کاتژمێر 7ـی بەیانی دەستی پێکرد و نەبەرد عومەر بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی کوردستان لە کۆمیسیۆنی عێراقیش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا دەڵێت: هەڵبژاردن تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت و بەهیچ شێوەیەک درێژ ناکرێتەوە، دەشڵێت: ئەوانەی کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆریان هەیە، پەتاتە بەکاربێنن و هەوڵ بدەن دەنگەکانیان بەفیڕۆ نەچێت.

نەبەرد عومەر، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی کوردستان لە کۆمیسیۆنی عێراق گوتی: ئەوانەی کێشەی پەنجەمۆریان هەیە، یا نەخۆشن، یا کێشەی پێستیان هەیە، پەتاتە بەکاربێنن چونکە باشترە و ئەزموونمان هەیە بۆ ئەوی دەنگەکانیان بەفیڕۆ نەچێت، گوتیشی: پرۆسەکە زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت.

نەبەرد عومەرگوتیشی: کارتی بایۆمەتری و بەڵگەیەک کە وێنەی دەنگدەری پێوە بێت، ئینجا دەتوانێ دەنگ بدات، بێ ئەوە دەنگدەر ناتوانێت دەنگ بدات، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوانەی کارتیان هەیە، بەڵام پەنجەمۆریان وەری نەگرتووە لە کاتی بایۆمەتری، لەهەر بنکەیەک سەدا 5 دەتوانن دەنگ بدەن، ڕاشیگەیاند: 97 کارتی دەنگدانیان ناردووەتەوە بەغدا لەبەر ئەوەی خاوەنەکانیان نەهاتن وەری بگرنەوە. 

کاتژمێر 7ـی ئەمڕۆ 20ـی ئۆکتۆبەری 2024، پرۆسەی دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێ کرد. لە دەنگدانی گشتییدا دوو ملیۆن و 686 هەزار و 578 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە، کە بەسەر هەرچوار بازنەی هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە دابەش دەبن.