رووماڵ

پۆلیسی سۆران: تەققەی خۆشی قەدەغەیە

سۆران
سۆران

بەشی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕایدەگەیەنێت: تەققەی خۆشی دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی، قەدەغەیە.

یەکشەممە 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، بەشی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕاگەیاندراوێکی بڵاوی کردەوە و تێیدا، ئاگاداری هاوڵاتیانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکاتەوە دوای کۆتایی هاتنی پڕۆسەی دەنگدان، بەمەبەستی خۆشی دەربڕین بەهەموو شێوەیەک ( تەققە ) کردن قەدەغەیە ، هەر کەسێک پابەند نەبێت و سەرپێچی بکات ڕێککاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر . 

پۆلیسی سۆران داوا لە هاوڵاتیانی سنوورەکە دەکات، پابەندی پاراستنی هێمنی و سەلامەتی هاوڵاتیانی شاری سۆران و دەوروبەری بن.

کاتژمێر 7ـی ئەمڕۆ 20ـی ئۆکتۆبەری 2024، پرۆسەی دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێ کرد. لە دەنگدانی گشتییدا دوو ملیۆن و 686 هەزار و 578 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبوو، کە بەسەر هەرچوار بازنەی هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە دابەش بوون.