نرخی نەوت ھەڵكشا
توانی قەرەبووی زیانەکانی رۆژی رابردووی بکاتەوە
K24 - ھەولێر
نرخی نەوت لە میانی مامەڵەکانی ئەمڕۆ دووشەممەدا ئاراستەی بەرزبوونەوەی وەرگرت و توانی قەرەبووی زیانەکانی رۆژی رابردووی بکاتەوە، کە هۆکارەکەی گرتنەبەری رێوشوێنەکانی ئاسانکارییە لە قەدەغەی هاتووچۆ و بەرزبوونەوەی خواستە بۆ سووتەمەنی.
بەهۆی پشووهکان لە بازاڕەکانی سەنگاپوورە و لەندەن و نیویۆرک مامەڵەکان بە شێوەیەکی هێمن بەڕێوەچوون، بەوەش نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی لە 0.2% بۆ 35 دۆلار و 19 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش بە رێژەی لە 0.82% بۆ 33 دۆلار و 52 سەنت بەرزبووەوە.
سەرەڕای ئەوەی لە چوار هەفتەی رابردوودا نرخی نەوت لە بەرزبووەنەوەدایە، بەڵام تاوەکو ئێستا نرخەکەی لە 45% کەمترە بەراورد بە سەرەتای ئەمساڵ.