وه‌زاره‌تی دارایی: ناوی كهرهنتینهكراوانی هه‌ڵه‌بجه نه‌گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دارایی
روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه

K24 – هه‌ولێر:
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به خه‌رجنه‌كردنی بودجه‌ی تایبه‌ت به كۆرۆنا بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، "تا ئێستا لیستی ناوی کەرەنتینەکراوان لە پارێزگای ھەڵەبجە نەگەڕێنراونەتەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ پاشان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری".
له وه‌ڵامی ئه‌و ره‌خنانه‌ی سه‌باره‌ت به خه‌رجكردنی بودجه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه گیراوون، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌ڵامی ره‌خنه‌كانی دایه‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا، هاتووه: "لەئێستادا کەرەنتینەکردن لە پارێزگای ھەڵەبجە نیە بۆیە تەمویل بۆ کەرەنتینەکردن وەستاوە".
هه‌روه‌ها هاتووه: "سەرباری داواکردنی چەند جارەی وەزارەتی ناوخۆ، تا ئێستا لیستی ناوی ئەو کەسانەی کەرەنتینەکراون لە پارێزگای ھەڵەبجە نەگەڕێنراونەتەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ پاشان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری".
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، "لە وەزارەتی تەندروستیەوە سەرجەم پێویستی و خەرجیەکانی تایبەت بە چارەسەرکردن و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە دابیندەکرێت".
ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه دوای ئه‌وه دێت، كه کاوە عه‌لی جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە، له لێدوانێكدا رایگه‌یاندبوو، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بودجەی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بۆ پارێزگای ھەڵەبجە خەرج ناکات.