نرخی نه‌وت بەرز ده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر
نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆماركردووه و هه‌ر به‌رمیلێك تێكه‌ڵی نه‌وتی برێنت، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 26/5/2020، به 36.30 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت و نه‌وتی خاویش به 34.48 دۆلار.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، رۆژی دووشه‌ممه، ئه‌لێكسانده‌ر نۆڤاك، وه‌زیری وزه‌ی رووسیا پێشبینی ئه‌وه‌ی كردبوو، هاوسه‌نگییه‌ك له‌نێوان خواست و خستنه‌ڕوو له بازاڕی نه‌وت دروست ببێت.
وه‌زیری وزه‌ی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، خستنه‌ڕووی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان، نزیكه‌ی 14 بۆ 15 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت كه‌مكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای رێككه‌وتنی ئۆپێك و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته له‌لایه‌ن وڵاتانی دیكه‌وه.
مانگی رابردوو وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وتی ئه‌ندام له ئۆپێك و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپێك، وه‌ك رووسیا، له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت رێككه‌وتن كه به ئۆپێك پڵه‌س ناسراوه، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا نزیكه‌ی 10 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت رۆژانه كه‌متر هه‌نارده ده‌كرێته بازاڕه‌كانی جیهان.
ئه‌وه‌ش ده‌كاته 10%ی كۆی گشتی به‌رهه‌می نه‌وت له جیهان و به‌و هۆیه‌وه‌ش نرخی نه‌وت تا راده‌یه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه.