مەسرور بارزانی بۆ دەرچووانی زانکۆی کوردستان-هەولێر: پیرۆزباییتان لێدەکەم و چیرۆکی ئێوە لێرەوە دەست پێدەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: لە هەر خولێکی دەرچووندا، گەنجی بەهرەمەند و هۆشیاری کوردستان قۆناغێکی نوێ دەست پێدەکەن بۆ بەدیهێنانی خەونەکانیان و خزمەتکردنی نیشتیمانەکەیان.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ـی تشرینی یەکەمی 2024 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیيانی زانكۆی كوردستان - هەولێر بەڕێوە چوو.

دوای ئاهەنگەکە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (توویتەری پێشوو) ڕایگەیاند: "پیرۆزبایی لە دەرچووانی زانکۆی کوردستان - هەولێر دەکەم، چیرۆکی ئێوە لێرەوە دەست پێدەکات".

هاوکات مەسرور بارزانی، دەڵێت: لە هەر خولێکی دەرچووندا، گەنجی بەهرەمەند و هۆشیاری کوردستان قۆناغێکی نوێ دەست پێدەکەن بۆ بەدیهێنانی خەونەکانیان و خزمەتکردنی نیشتیمانەکەیان.