سەگڤان سندی: پرۆژەیاسای خزمەت و خانەنشینی حەشدی شەعبی بە ئاسانی دەنگی لەسەر نادرێت

په‌رله‌مانی عێراق خشته‌ی كارنامه‌ی دانیشتنی هه‌فته‌ی داهاتووی بڵاو كرده‌وه، كه تێیدا ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌یاسا خوێندنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت و ژماره‌یه‌كیش ده‌نگدانیان بۆ ده‌كرێت، یه‌كێك له پرۆژه‌یاساكانیش تایبه‌ته به خزمه‌ت و خانه‌نشینی چه‌كدارانی حه‌شیدی شه‌عبی؛ هاوكات جێگری دووەمی سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، تێپه‌ڕاندنی ئه‌م پرۆژه‌یاسایه ئاسان نییه.
پێنجشه‌ممه، 24ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، په‌رله‌مانی عێراق خشته‌ی كارنامه‌ی دانیشتنی هه‌فته‌ی داهاتووی بڵاو كرده‌وه، كه تێیدا ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌یاسا خوێندنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت و ژماره‌یه‌كیش ده‌نگدانیان بۆ ده‌كرێت، پرۆژه‌یاسای خزمه‌ت و خانه‌نشینی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی كه له لایه‌ن لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری، یاسایی، دارایی، شه‌هیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسییه‌وه ئاماده كراوه. یه‌كێكه له‌و پرۆژانه‌ی بڕیار وایه ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
له‌م باره‌وه، سەگڤان سندی، جێگری دووەمی سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق تایبه‌ت به وێبسایتی كوردستان24 گوتی: پرۆژه‌یاسای خزمه‌ت و خانه‌نشینی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی تایبه‌ته و "پڕ به به‌رگی حه‌شدی شه‌عبی درووواوه".
سەگڤان سندی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌م ئیمتیازاتانه تایبه‌ت به حه‌شدی شه‌عبییه و سوپای عێراق و هێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ ناگرێته‌وه، به‌و پێیه‌ی حه‌شدی شه‌عبی خاوه‌نی هه‌یكه‌لی تایبه‌ت به خۆیه‌تی و ته‌واو له سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كان جیا كراوه‌ته‌وه.
جێگری دووەمی سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌وڵی زۆریان داوه بۆ ئه‌وه‌ی پرسی خانه‌نشینی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی عێراق تاوتوێ بكرێت و وه‌كوو پرۆژه‌یاسا پێشكه‌ش بكرێت و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان ئه‌نجامیان نه‌بووه، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه كارێكی له‌م شێوه‌یان مه‌به‌ست نییه.
سەگڤان سندی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، پرۆژه‌یاسای خزمه‌ت و خانه‌نشینی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی به ئاسانی له په‌رله‌مان تێپه‌ڕ نابێت، چونكه به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی كورد و به‌شێك له په‌رله‌مانتاره سوننه‌كان له‌گه‌ڵیدا نین و ده‌نگی پێ ناده‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌رله‌مانی عێراق گوتی: هێز و فراكسیۆنه شیعه‌كان له ناوخۆیاندا سه‌باره‌ت به هه‌یكه‌ل، پۆست، پایه و مانه‌وه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی شه‌عبی كێشه‌یان هه‌یه، بۆیه به‌هۆی ململانێی ناوخۆییان تێپه‌ڕاندنی پرۆژه‌یاساكه ئاسان نابێت.