پەکەکە بەرپرسیارێتی لە هێرشەکەی ئەنقەرە ڕاگەیاند
ئەمڕۆ هەینی 25ـی ئۆکتۆبەری 2024، ناوەندی پاراستنی گەل ـی سەر بە هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، هێرشەکەی ڕۆژی 23ـی ئەم مانگەی ئەنقەرە کە لە ئەنجامدا 5 کەس کوژران و 22 کەسی دیکەش برینداربوون، لەلایەن گرووپێکەوە کراوە بەناوی تابووری نەمران.
بەگوێرەی ئاژانسی فەرمیی پەکەکە، کردەوەکە لەلایەن دوو چەکداری سەر بە هەپەگە کراوە بەناوەکانی ئاسیا عەلی و ڕۆژگار هێلین.
هەپەگە دەشڵێت، هۆکاری بەئامانجگرتنی توساش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو دەزگایە چەک و تەقەمەنی دروست دەکات و منداڵ و خێزانی کورد، بەهۆی بەرهەمەکانی ئەو دەزگایەوە گیان لەدەست دەدەن.
نزیکەی کاتژمێر 03:00ـی دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە، 23-10-2024، لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە هێرش کرایە سەر دامەزراوەی پیشەسازیی بۆشایی ئاسمان و فڕۆکەوانی لە ئەنقەرە (TUSAŞ)، بەو هۆیەوە پێنج کەس کوژراون و 22 کەسی دیکەش بریندار بوون.