تەرمی 4 تیرۆریستی داعش لە پەلکانە دوای ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی دۆزرانەوە
لە ڕاگەیەندراوێکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراقدا هاتووە : " پاش هێرشە ئاسمانییەکەی دوێنێی فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی عێراق لەجۆری ئێف 16 لە گوندی پەلکانەی ڕۆژهەڵاتی سەڵاحەدین، تەرمی 4 تیرۆریستیان دۆزیووەتەوە.
شەممە 26ـی تشرینی یەکەمی 2024، شانەی ئەمنی عێراقی بڵاوی کردەوە، دوێنێ هەینی هێرشە ئاسمانییەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف 16 ی عێراقی لە گوندی پەلکانەی ڕۆژهەڵاتی سەڵاحەدین ئەنجامیان دا، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە هێزێک بە سەرپەرشتی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی سەڵاحەددین لە هێزە تایبەتەکان و هەواڵگری سەربازیی و چاودێرانی تەکنیکی، دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی مەیدانی کرد بۆ پشکنینی شوێنی هێرشە ئاسمانییەکە، هێزەکە توانیویەتی (3) پشتێنی بۆمبڕێژکراو هەڵبوەشێنێتەوە، هەروەها چەک و کەرەستەی لۆجستیکی و ئامێری جۆراوجۆر بدۆزێتەوە لەناو تونێلی یەکێک لە چیاکان کە بە فڕۆکەی F16 بە وردی بە ئامانج گیراون.