کامالا هاریس: ترامپ بۆ پۆستی سەرۆکایەتی وڵاتەکە شیاو نییە

کامالا هاریس، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا
کامالا هاریس، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا

کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، ڕایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ ڕکابەرەکەی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی مەترسی لەسەر دیموکراسییەت و ئاسایشی ئەمەریکا دروست کردووە.

کامالا هاریس، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، گوتی: پێویستە هەموومان لەدژی توندوتیژی سیاسی دەنگ هەڵبڕین، نابێت کەس ببێتە قوربانی کردەوەی توندوتیژ وەك توندوتیژی سیاسی.

کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، ئاماژەی بەوە دا، خەڵکی ئەمەریکا شایستەی ئەوەن ڕاستییەکانیان پێبگوترێت، راستییەکەش ئەوەیە هەندێك لەو کەسانەی زۆر لە دۆناڵد ترامپ نزیک بوون کاتێك سەرۆک بوو، وەك جەنەڕاڵەکان و جۆن کێڵی جەنەڕاڵ لە هێزی مەرینز، راشکاوانە باسی ئەو مەترسی و هەڕەشەیە دەکات کە دۆناڵد ترەمپ لەسەر ئەمەریکا دروستی کردووە.

جەختی لەوە کردەوە، ترامپ کەسێکی شیاو نییە ئەو ئەرکە وەربگرێت و خەڵکی ئەمەریکا شایستەن ڕاستییەکان بزانن تا لەسەر بنەمای بەرژەوەندی خۆیان و کەسوکاریان بڕیار بدەن.

کامالا هاریس، گوتیشی: بەردەوام دەبم لەوەی پێویستە چی بکەین تا لەو هەڕەشانە تێبگەین کە دۆناڵد ترامپ لەسەر دیموکراسییەت و ئایندە و ئاسایشی ئێمە دروستی کردووە.

بڕیار وایه هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ له‌‌ 5ـی تشرینی دووه‌می 2024ـدا به‌ڕێوه‌ بچێت، ڕاپرسییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، ترامپ و هاریس ده‌نگه‌كانیان له‌ یه‌كدی نزیكه‌ و له‌ شوێنه‌ جیاجیاكاندا ده‌نگی یه‌كێكیان كه‌متره‌ و ئه‌وی دیكه‌یش زیاتر، هه‌روه‌ها به‌ پێچه‌وانه‌یشه‌وه‌. ترامپ هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بگه‌ڕێته‌وه‌ ده‌سه‌ڵات، له‌ به‌رانبه‌ردا هاریس كه‌ هاوكات جێگری سه‌رۆك جۆو بایدنه‌، ئامانجیه‌تی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌سه‌ر ترامپدا سه‌ر بكه‌وێت و ببێته‌ یه‌كه‌م ئافره‌تی ئه‌مه‌ریكی و پۆستی سه‌رۆك به‌ ده‌ست بهێنێت و ناوی بچێته‌ لیستی ئه‌و سه‌رۆكانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، كه‌ جێگری سه‌رۆك بوونه‌ و دواتر بوونه‌ته‌ سه‌رۆك