ترامپ: کامالا هاریس و جۆو بایدن دووڕوون
دۆناڵد ترامپ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا لە نیویۆرک ڕایگەیاند "کامالا هاریس و جۆو بایدن دووڕووترین سەرکردەن لە مێژووی ئەمەریکا".
ڕاشیگەیاند "کامالا هاریس و جۆو بایدن ڕێگەیان بەدەیان گروپی تاوانکاری داوە بەناوی کۆچبەرەوە بێنە ئەمەریکا و تیرۆر و تۆقاندن بەرامبەر ئەمەریکییەکان بکەن."
ترامپ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "کامالا هاریس, وڵاتەکەمانی وێران کردووە، لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوو کامالا هاریس خۆی کردووە بە یەکێک لە دووڕووترین سەرکردەکانی وڵاتەکەمان لە مێژوودا. هاریس سوێندەکەی شکاندووە، سەروەری وڵاتەکەمانی خستووەتە مەترسییەوە. ڕێگەی داوە گرووپی تاوانبار و مافیا بەناوی کۆچبەرەوە بێنە وڵاتەکەمانەوە، ئەو گرووپانە تیرۆر و تۆقاندن لە دژی هاووڵاتییەکانمان دروست دەکەن ."