عه‌ممار ئه‌لحه‌كيم پیرۆزبایی لە نێچيرڤان بارزانى دەکات
سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی ڕەوتی حیکمە: دەبێت چارەكردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور بێت
به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ی تشرینی یەکەمی 2024، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ عه‌ممار حه‌كيم، سه‌رۆكى ڕه‌وتى حيكمه‌ى نيشتمانيى عێراقى، هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌نجامه‌كانى تاوتوێ كرد؛ عەمار حه‌كيم پيرۆزباييى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى پەرلەمانی کوردستانی له نێچيرڤان بارزانى كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌سه‌ر گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرده‌وه و هاوڕا بوون "كه چارەكردنى كێشه‌كان به لێكگه‌يشتن و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، ده‌بێته هۆى پته‌وكردنى ئارامى و سهقامگيريى زياترى عێراق."
هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه كارى پێكهوهيى و هاريكاريى نێوان هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراقيان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى وڵات‌دا، به پێويست له قه‌ڵه‌م دا.
له ديدارهكهدا "هه‌ردوولا داكۆكييان له‌وه كرده‌وه كه پێويسته هه‌موو لايه‌ك كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن ئارامى و سهقامگيرىی له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بپارێزرێت، به هيچ شێوه‌يه‌ك عێراق له ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌وه نه‌گلێت و له لێكه‌وته‌كانى به‌دوور بێت."