مەسرور بارزانی: ناکرێت لایەنێکی سیاسی دژی پرۆژەی بنبڕکردنی گەندەڵی بوەستێتەوە

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە دیداری میری گوتی: بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی، پێویستە دەسەڵات هەمووی بەیەکەوە پێداگر بن لەوەی گەندەڵی نەمێنێت، گوتیشی: ناکرێت لایەنێکی سیاسی دژی پرۆژەی بنبڕکردنی گەندەڵی بوەستێتەوە.
سێشەممە 29ـی تشرینی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی کوردستان لە ديداری ئینستیتیوتی مێری 2024، بە ناونیشانی (بەرەو حوكمڕانیی دروست و خۆشگوزەرانی) گوتی: کاری جدیی کراوە بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی، گوتیشی: بنبڕکردنی گەندەڵی هیمەت و پشتیوانی دەوێت، ناکرێت لایەنێکی سیاسی دژی پرۆژەی بنبڕکردنی گەندەڵی بوەستێتەوە و حکوومەت بە تەنها بتوانێت ئەمە بکات.
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی گوتی: پێویستە دەسەڵات هەموو بەیەکەوە پێداگر بن لەوەی گەندەڵی نەمێنێت، یەکەم شتیش خۆیان واز لە گەندەڵی بێنن.