لە کۆریای باکوور ژن و مێردێک گوللـەباران کران
تاوانەکەیان چی بووە؟
K24 – ههولێر:
ژن و مێردێک لە کۆریای باکوور، بەهۆی هەوڵدانیان بۆ بەزاندنی سنوور و چوون بۆ کۆریای باشوور، بەبێ دادگایی، گوللـەباران کران.
ئاژانسی ئاڕ ئێف ئەی کۆری ئاشکرای کردووە، ئەو ژن و پیاوە ویستویانە، برازایەکی پیاوەکە کە تەمەنی 14 ساڵ بووە، ببەنە کۆریای باشوور، چونکە مانگێک لەوەوبەر، دایک و باوکی ئەو منداڵە، بۆ کۆریای باشوور هەڵاتبوون.
بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆریای باکوور سنوورەکانی تووندترکردووە، ئەمەش هۆکارێک بووە بۆ ئەوەی ئەو خێزانە زوو دەستگیر بکرێن.
منداڵەکە بەهۆی تەمەنەکەی نەکوژرا، بەڵام ژن و پیاوەکە دوای ئەوەی لەژێر ئەشکەنجە پلانەکەیان ئاشکرا کرد، گوللـەباران کران.
کۆریای باکوور بە تووندی کۆچکردنی هاووڵاتیانی قەدەغەکردووە و هەموو کۆچبەرێکیش وەک تاوانکار دژی وڵاتەکەی لەقەڵەم دەدات.