شوێنی کەشتیەکەی حەزرەتی نووح لەڕێگەی نەخشەیەکی قوڕین دەدۆزرێتەوە

شوێنی کەشتیەکەی حەزرەتی نووح لەڕێگەی نەخشەیەکی قوڕین دەدۆزرێتەوە و نهێنییەکانی ئاشکرا دەکرێت.
زانایان ئاشکرایان کرد کە نەخشەیەکی قوڕینیان دۆزیووەتەوە کە یەک لە نەخشە هەرە کۆنەکانە، تێیدا شوێنی کەشتیەکەی حەزرەتی نووح دەرکەوتووە. پرسی کەشتیەکەی نوح چیرۆکێکی سەرنج ڕاکێشە.
تیمێکی زانایانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی جیۆجۆگرافی نیوزیلەندی، جۆن لارسن و زانای شوێنەوارناسی ئەمەریکا ئەندرۆ جۆنز، دۆزینەوەی ئەو نەخشەیان ڕاگەیاند دوای بەدواگەڕانێکی دوور و درێژ کە پشتی بەستبوو بە شیکردنەوەی داتای کارۆموگناتیسی.
تیمەکە دەڵێن: "نەخشەکە، لەسەر تابلۆیەکی قوڕینی کۆن هەڵکۆڵراوە" پێشیان وایە "نەخشەکە بە وردی دەری دەخات کە پاشماوەی کەشتیەکەی حەزرەتی نووح لە چیای ئارارات کە دەکەوێتە پارێزگای ئاگری لە باکووری کوردستان"
ئەو تیمە دەشڵێت: "پێمان وایە نەخشەکە ناوچەکە نیشان دەدات کە کەشتییەکە لەنگەری تێدا گرتووە"
لە قورئانی پیرۆزدا لە ئایەتی 44 لە سورەتی هوددا خوای گەورە ئاماژەی بۆ شوێنی لەنگەرگرتنی کەشتییەکی نووح کردووە.