لە هەولێر، ئامادەکاریی بۆ وەرزی باران و بەرەنگاربوونەوەی لافاو دەکرێت

ئامادەكاریی بۆ وەرزی باران و بەرەنگاربوونەوەی لافاو لە هەولێر و دەوروبەری دەستی پێ کرد.
پێنجشەممە، 31ـی ئۆکتۆبەری 2024، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، ڕایگەیاند "لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت لە دیوانی وەزارەت، بەسەرپەرشتی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانیی و گەشتوگوزار و مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر و سەرجەم بەڕێوەبەرە پەیوەندییدارەکان بەم بابەتە، پلان بۆ ڕێگریکردن لە لافاو دانرا."

وەزیری شارەوانیی هەمووانی ڕاسپارد "لە ئێستەوە دەست بە ئامادەكارییەكانیان بكەن بۆ وەرزی زستان بە دروستكردنی چەندان تیمی تایبەتمەند و خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكان و چاودێریكردنیان لە كاتی بارانباریندا."

 
 
 
Fly Erbil Advertisment