ترسی دروستبوونی گرژیی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا هەیە

کامالا هاریس، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا
کامالا هاریس، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا

نزیکەی 55 ملیۆن ئەمەریکا دەنگیان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا بەر لە هەفتەیەک لە وادەی هەڵبژاردن دا، لە کاتێکدا کە ڕاپرسیەکی ڕای گشتی پیشانی داوە پێشوەچوونێکی کەم بۆ کاندیدی دیموکراتەکان کامالا هاریس هەیە.

دوای ئەو گوتارە گشتگیرەی ڕۆژی سێشەممە لە واشنتن بۆ زیاتر لە 75 هەزار هاووڵاتی ئەمەریکا پێشکەشی کرد، کامالا هاریس دیدگای بۆ ئایندەی وڵاتەکەی و ئەو مەترسیانەی دۆناڵد ترەمپ دروستی کردوون لەسەر وڵاتەکەیان، باس کرد.

هاریس لە 3 ویلایەتی بەرەی پارتەکەی، هەمان وتاری لە یەک رۆژدا  پێشکەشکرد، لە بەرامبەردا دۆناڵد ترەمپ لە هەمان رۆژدا لە 2 ویلایەت گوتاری خۆی پێشکەشکرد.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتژمێرە یەکلاکەرەوەکانی هەڵبژاردن، ترسی بەرپرسانی ئەمەریکا زیاتر بوونە لە ئەگەری دروستبوونی گرژی و توندوتیژی، بەتایبەت ئەگەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بۆ چەند رۆژێک دوا بکەوێت.