كۆرۆنا هه‌ڕه‌شه له نیوه‌ی ده‌ستی كاری جیهان ده‌كات
له 2 تا 3 مانگی داهاتوودا 2 ملیار كه‌س له جیهان كاره‌كانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
K24- هه‌ولێر:
به‌هۆی رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، نزیكه‌ی 2 ملیار كه‌س له‌سه‌ر ئاستی جیهان "نیوه‌ی ده‌ستی كار" هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره، كه له ماوه‌ی 3 تا 2 مانگی داهاتوودا پیشه‌كه‌یان له‌ده‌ست بده‌ن، یانیش به شێوه‌یه‌كی پارچه‌یی بچنه سه‌ر كاره‌كانیان.
ئاژانسی نۆفوستی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك توێژه‌ری راوێژكاره‌وه ئه‌نجامدراوه و له ئه‌نجامه‌كان ده‌ركه‌وتووه، "له ماوه‌ی 2 تا 3 مانگی داهاتوودا له كۆی هه‌ر 6 كه‌سێك له جیهان، یه‌كێكیان پیشه‌كه‌ی له‌ده‌ستده‌دات، له‌كاتێكدا ئێستا تێكڕای بێكاری له‌سه‌ر ئاستی جیهان سنووری 17%ی تێپه‌ڕاندووه".
ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن، زۆرترین ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ده‌ستدانی كاره‌كانیان له‌سه‌ره، ئه‌وانه‌ن كه له كه‌رته‌كانی گه‌شتیاری، پیشه‌سازی، ئوتێل، چێشتخانه و ئاوه‌دانكردنه‌وه كار ده‌كه‌ن و پێشبینی ده‌كرێت له 80%ی كارمه‌ندانی ئه‌و بوارانه ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه بكرێنه‌وه.
هه‌وره‌ها توێژه‌ران جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به‌هۆی رێكاره‌كانی دژ به كۆرۆنا، به رێژه‌ی له 10%ی هێزی كاری جیهانی له ماڵه‌وه كاره‌كانیان راپه‌ڕێنن و به رێژه‌ی له 30%ـیش له نووسینگه‌كان ئاماده‌ییان هه‌بێت.
دووپاتیش ده‌كه‌نه‌وه، پێویسته حكومه‌ته‌كان رێكاری نوێ بۆ پتشگیریكردنی كه‌رتی كار بگرنه به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له داڕووخانی بازاڕی كار بكه‌ن.
پێشتریش رێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندبوو، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مساڵ به‌هۆی كۆرۆنا قه‌باره‌ی زیانه‌كانی داهاتی كرێكاران له جیهان بگاته 3.4 ترلیۆن دۆلار.
H.B