بەرهەمهێنانی نەوت بۆ کەمترین ئاستی 20 ساڵی دادەبەزێت
ئەندامانی ئۆپێک لە مانگی ئایار 24 ملیۆن و 770 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیان بەرهەمهێناوە
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی رووپێویەکی ئاژانسی رۆیتەرز، بەرهەمهێنانی نەوتی رێکخراوی ئۆپێک لە مانگی ئایاردا بۆ کەمترین ئاستی دوو دەیەی رابردووی دابەزیوە، بە تایبەت دوای ئەوەی سعوودیە و ئەندامانی دیکە بەرهەمهێنانیان بۆ ئاستی پێوانەیی دابەزاند.
لە رووپێوییەکەی رۆیتەرزدا هاتووە، ئەندامانی رێکخراوی ئۆپێک 24 ملیۆن و 770 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیان لە مانگی ئایار بەرهەمهێناوە، کە بە بڕی 5 ملیۆن و 910 هەزار بەرمیلی رۆژانە کەمترە بەراورد بە مانگی نیسان.
مانگی رابردوو رێکخراوی ئۆپێک و هاوپەیمانەکانی بۆ گەڕاندنەوە سەقامگیری بۆ بازاڕی نەوت و بەرزکردنەوەی نرخ ئاستی بەرهەمهێنانیان بە شێوەیەکی پێوانەیی دابەزاند.