نرخی نەوت بەرزبووەوە
بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
K24 – ههولێر:
بەهۆی گەشبینی بەرامبەر بە مانەوەی رێککەوتنەکەی نێوان ئەمەریکا و چین و کەمکردنەوەی بەرهەم، نرخی نەوت بەرزبووەوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە رێژەی 5% بەرزبووەوە و گەیشتە 37 دۆلار و 84 سەنت. هەروەها، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس بۆ 35 دۆلار و 49 سەنت بەرزبووەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، نرخی نەوت چەند رۆژێک لەمەوبەر، بەهۆی کەمبوونەوەی خواست دابەزی و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە 35 دۆلار.
بەهۆی کەمبوونی خواست و بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، ئێستا نرخی نەوت لە بەرزبوونەوەدایە، بەڵام پسپۆڕان بە دووری دەزانن، بەم نزیکانە نرخی نەوت بۆ سەروو 40 دۆلار بەرزببێتەوە.
Reuters