"داهاتی نەوتی عێراق بەشی مووچەی مانگی حوزەیران ناکات"
قەرز لە بانكەكان دەكات
K24 - ھەولێر
پەرلەمانتارێکی عێراق رایگەیاند، داهاتی فرۆشی نەوت لە مانگی ئایاردا بەشی دابینکردنی مووچەی مانگی حوزەیران ناکات.
فازڵ فەتلاوی، پەرلەمانتاری کوتلەی سادقوون لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ژمارەی فەرمانبەران لە دەوڵەت، جگە لە گرێبەست و کرێیەکان زیاترە لە پێنج ملیۆن، کە ئێستا داهاتی نەوت گەیشتووەتە دوو ترلیۆن دینار و ئەوەش بەشی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران ناکات.
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، حکوومەت ناچار دەبێت زیاتر لە چوار ترلیۆن دینار قەرز لە بانکە حکوومییەکان بکات، بۆ ئەوەی بتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی پێ دابین بکات، هەروەک چۆن لە مانگی ئایار ناچار بوو قەرز وەرگرێت.