پۆلیسی هەولێر: چەند تۆمەتبارێک ماتۆڕیان دزی بوو دەستگیر کران
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر هۆشداری دەداتە سەرجەم ئەو کەسانەی کە کڕین و فرۆشتن بە ماتۆڕسکیل و هەر کەلوپەلێکی دیکەی دزراو دەکەن.
دووشەممە، 4ـی تشرینی دووەمی 2024، ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند "چەند تۆمەتبارێک دەستگیر کران لە کات و شوێنی جیادا چەند ماتۆڕسکیلێکیان دزی بوو."
ئاماژە بەوەش کراوە "سەرجەم تۆمەتباران، ئێستە دەستگیر کراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و دراونەتە دادگا."
لە ڕاگەیەندراوەکەش دا هاتووە "پۆلیسی هەولێر هۆشداریی دەداتە سەرجەم ئەو کەسانەی کە کڕین و فرۆشتن بە ماتۆڕسکیل و هەر کەلوپەلێکی دزراو دەکەن، ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگرینەبەر و ڕادەستی دادگایان دەکەین."