هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا؛ تره‌مپ له چه‌ند ویلایه‌تێك پێش هاریس كه‌وتووه
هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه چوو، له به‌شێك له ویلایه‌ته‌كان پرۆسه‌كه درێژ كراوه‌ته‌وه، هاوكات له چه‌ند ویلایه‌تێكی دیكه‌یش ده‌ست به هه‌ژماری ده‌نگه‌كان كراوه، به شێوه‌یه‌ك كاندیدی كۆمارییه‌كان له هه‌ندێك له ویلایه‌ته‌كان پێش كاندیدی دیموكراته‌كان كه‌وتووه.
سێشه‌ممه، 5ـی تشرینی دووه‌می 2024، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه چوو، به‌ڵام دوای ته‌واوبوونی كاتی ئاسایی، پرۆسه‌كه له چه‌ند ویلایه‌تێك درێژ كرایه‌وه هۆكاره‌كه‌یشی كێشه‌ی ئه‌لیكترۆنی بووه.
هه‌ر یه‌ك له دۆناڵد ترامپ، كاندیدی كۆمارییه‌كان و كامالا هاریس، كاندیدی دیموكراته‌كان كێبه‌ركێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن.
به پێی جیاكردنه‌وه‌ی به‌شێك له ده‌نگه‌كان له ویلایه‌تانه‌ی پرۆسه‌ی ده‌نگدان كۆتایی پێ هاتوو، تره‌مپ له پێش هاریسه‌وه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك، له ئه‌نجامی جیاكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی 4%ـی ده‌نگه‌كان له ویلایه‌تی ئیندیانا، تره‌مپ 61% و هاریس 37%ـی ده‌نگه‌كانیان به ده‌ست هێناوه.
هاوكات له ئه‌نجامی جیاكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی 2%ـی ده‌نگه‌كان له ویلایه‌تی كینتاكی، تره‌مپ 66% و هاریس 33%ـی ده‌نگه‌كانیان به ده‌ست هێناوه.