كامالا و تره‌مپ، چیرۆكی منداڵی دوو خێزانی كۆچبه‌ر؛ كێبه‌ركێ له پێناو گه‌یشتن به كۆشكی سپی
ڕاستییه‌ك هه‌ر دوو كاندیدی دیموكراته‌كان و كۆمارییه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆ ده‌كاته‌وه، كه هه‌ردووكیان له دایك و باوكێكی كۆچبه‌ره‌وه له ئه‌مه‌ریكا له دایك بوونه.
كامالا هاریس، كاندیدی دیموكراته‌كان و دۆناڵد تره‌مپ، كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌ره‌ڕای جیاوازییه‌كانیان، به‌ڵام خاڵێك كه كۆیان ده‌كاته‌وه، هەردووکیان لە دایک و باوکێکی کۆچبەرەوە بۆ ئەمه‌ریکا لە دایک بوونه و ئه‌مه‌ریكا ڕووخساری تایبه‌تی ژیانیانی پێ به‌خشیون.
کامالا هاریس
كامالا دۆناڵد هاریس، كاندیدی دیموكراته‌كان كه به واتای "گوڵی نیلوفەر"ـه، 20ـی تشرینی یه‌كه‌می 1964 له ئۆكلاند له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا له دایكێكی هیندی به ناوی شیامالا گۆپالان و باوكێكی جامایكی به ناوی دۆناڵد هاریس له دایك بووه. شیامالا وه‌كوو توێژه‌رێكی تایبه‌تمه‌ند به چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه كاری كردووه، هاوكات دۆناڵد هاریس پسپۆری ئابووری بووە.
ئه‌م وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه، كامالایه له باوه‌شی دۆناڵدی باوكی له نیسانی 1965 لە شاری بێرکلی لە ویلایەتی کالیفۆرنیا چركێندراوه. مایه‌ی سه‌رنجه، كامالا كاتێك ته‌مه‌نی پێنج ساڵ بووه، واته له ساڵی 1969 دایك و باوكی لێك جیا بووه‌نه‌ته‌وه و ئه‌ركی گه‌وره‌كردن و به‌خێوكردن و په‌روه‌رده‌كردنی كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆی شیامالای دایكی
شیامالا کە ئایینی هیندۆسی پەیڕەو دەکرد، کاریگەرییەکی زۆری لەسەر كامالا و مایای خوشكه بچووكی هەبووه، کامالا له ژێر په‌روه‌رده‌ی هیندییەوە گەورە بووه و لەگەڵ دایکیدا چەندان جار گەشتی بۆ هیندستان کردووە.
کامالا سەبارەت بەم بابەتە چه‌ند جارێك باسی له‌وه كردووه، كه دایكی باش ئاگه‌داری ئەوە بوو کە دوو کچی ڕەشپێست پەروەردە دەکات، دەیزانی نیشتمانە نوێیەکەی كه ئه‌مه‌ریكا و ویلایه‌تی كالیفۆرنیایه باوه‌شیان بۆ كردوونه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا پێ‌داگر بووه هه‌ر دوو كچه‌كه‌ی سه‌ربه‌خۆ بن و ببنه دوو كه‌سایه‌تی خاوه‌ن متمانه و سه‌ربه‌رز.
هاریس ساڵی 1976 ڕووی لە کەنەدا کردووە و دایکی لە زانکۆی مەکگیل وانەی گوتووه‌ته‌وه و لەوێ لە قوتابخانەیەکی سەرەتایی فەرەنسی بە ناوی "Notre Dame de Neiges"، کە بە واته‌ی "خاتوونی بەفر" دێت، خوێندوویەتی. پاشان له ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا، بۆ قوتابخانەی ئامادەیی "Westmount" لە کیوبیکی پایه‌ته‌خت، گواستراوه‌ته‌وه.
هاریس پاشان گەڕایەوە ئەمریکا و لە واشنتۆن دی سی نیشتەجێ بوو، لەوێ لە زانکۆی "Howard Universit" ناوی خۆی تۆمار کرد، کە یەکێکە لە زانکۆی ڕەشپێستەکان له شارەکە و ساڵی 1986 بڕوانامەی بکالۆریۆسی لە زانستە سیاسییەکان و ئابووری بە دەست هێنا.
کامالا هاریس هه‌مان ساڵ بووه ئه‌ندامی کۆمەڵەی کچانی ئەلفا کاپا ئەلفا "Alpha Kappa Alpha" کە کۆنترین کۆمەڵەی کچانە بۆ دەرچووانی ژنە ئەفریقایی-ئەمه‌ریکییەکان. پاشان لە کۆلێژی یاسای هاستینگس لە زانکۆی کالیفۆرنیا وه‌رگیراوه، و لە ساڵی 1989ـدا بڕوانامەی بکالۆریۆسی لە یاسا بە دەست هێناوە و له ساڵی 1990ـدا وەک جێگری بەرگریکاری گشتی لە ناوچەی ئەلامێدا لە ویلایەتی کالیفۆرنیا كاری كردووه.
دۆناڵد ترەمپ
دۆناڵد ترەمپ، كاندیدی كۆمارییه‌كان له 14ـی حوزه‌یرانی 1946، لە نەخۆشخانەی جامایکا لە شاری کوینز لە شاری نیویۆرک لە دایک بووە. کوڕی چوارەمی فرێد ترامپه، كه گەشەپێدەری خانووبەرە بووه. فرێد به ڕه‌گه‌ز ئه‌ڵمانییه و بۆ ئه‌مه‌ریكا كۆچی كردووه و له‌وێ له‌گه‌ڵ ماری ئان ماکلۆد كه له خانه‌واده‌یه‌كی كۆچبه‌ری سکۆتلەندی بوون، هاوسه‌رگیری پێك هێناوه.
ترامپ ساڵی 1959 كه ته‌مه‌نی سێزده ساڵ بوو، پەیوەندی بە ئەکادیمیای سەربازیی نیویۆرکەوە کردووه، کە قوتابخانەیەکی ناوخۆیی تایبەتە و ماوه‌ی پێنج ساڵ له‌و ئه‌كادیمیایه ماوه‌ته‌وه و تواناكانی سه‌ركردایه‌تی به ده‌ست هێناوه.
ترامپ لە ساڵی 1964 پەیوەندی بە زانکۆی فۆردهامەوە کرد و دوای دوو ساڵ ڕووی لە قوتابخانەی وارتن لە زانکۆی پێنسیلڤانیا کرد و لە ئایاری ساڵی 1968ـدا بڕوانامەی بکالۆریۆسی لە زانستی ئابووری بە دەست هێنا.
لە ماوەی ساڵانی زانکۆیی‌دا، پێنج جار لە خزمەتی سەربازی دواتر لە ساڵی 1966 لە جەنگی ڤێتنامدا بەخشرا، كه چواریان بە هۆکاری ئەکادیمی و دواجاریش بەهۆی هه‌وكردنی ئێسکەوە بووه.
دوای تەواوکردنی زانکۆ، سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری خێزانه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ و لە کەرتی گەشەپێدانی خانووبەرە كاری كرد و پاشان چووه ناو سیاسه‌ت.
ترەمپ چەندان پرۆژەی کاتبەسەربردن و کۆمپانیا و هاوینەهەواری دامەزراندووە و بەڕێوەی بردووە کە چەندان هۆتێل و گازینۆ و یاریگه‌ی گۆڵف و دامەزراوەی دیکەی لە سەرانسەری جیهاندا به‌ڕێوه بردووه.