نێچیرڤان بارزانی: لەگەڵ ترەمپ کار بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی کوردستان و ئەمەریکا دەکەین
ئەمڕۆ چوارشەممە، 06-11-2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ کرد بەبۆنەی دووبارە دەرچوونی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا.
I extend my warmest congratulations to President @realDonaldTrump and Vice President-Elect @JDVance on their election victory.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) November 6, 2024
I look forward to working together to further strengthen our partnership and deepen the bilateral ties between the Kurdistan Region, Iraq, and the…
نێچیرڤان بارزانی لە پۆستەکەیدا نووسیویەتی: "گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ و و جێگری سەرۆکی هەڵبژێردراو جەی دی ڤانس دەکەم بەبۆنەی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنەکەدا".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو "بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوەم کە پێکەوە کاربکەین بۆ زیاتر پتەوکردنی هاوبەشیمان و قووڵکردنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و ئەمەریکا".