گەنجێکی کورد لەسەر گوێگرتن لە گۆرانی کوردی دەدرێتە بەر چەقۆ
لەگەڵ هاوڕێیەکی گوێی لە گۆرانی کوردی گرتووە
K24- هەولێر:
دوێنێ یەکشەممە، گەنجێکی کورد بەهۆی گوێگرتن لە گۆرانی کوردی، لە لایەن سێ گەنجی نەژادپەرستی تورک لە ئەنقەرە کوژرا.
باڕش چاکانی تەمەن 19 ساڵ، شەوی رابردوو کاتژمێر 10 و 30 خولەکی شەو لەگەڵ هاوڕێیەکی لە ئەنقەرە چووەتەوە دەرەوە، بە گووتەی بنەماڵەکەی، بەهۆی ئەوەی گوێی لە گۆرانی کوردی گرتووە، سێ گەنجی تورک هێرش دەکەنە سەری و بە چەقۆ دەیکوژن.
شەریف ئۆتی، ئەندام پەرلەمانی هەدەپە بە کوردستان24ـی راگەیاند، بە گووتەی هاوڕێکەی، دوێنی چوون بۆ پارک و لەوێ گوێیان لە گۆرانی کوردی گرتووە، دواتر لە لایەن سێ گەنج بە چەقۆ هێرشکراوەتە سەریان و باڕش کوژراوە، هێرشکەرەکانیش هەڵاتوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کوشتنی بارش چاکان دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و زۆر لە کوشتنی گەنجێکی رەشپێست لە ئەمەریکا بە گەورەتر بەرامبەر بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ناودەبرێت.