قەتەر ڕەتی دەکاتەوە لە نێوەندگیریی ئیسرائیل و حەماس کشابێتەوە
دوای ئه‌وه‌ی بڵاو كرایه‌وه، قه‌ته‌ر له نێوه‌ندگیری شه‌ڕی غه‌ززه‌دا كشایه‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته جه‌خت ده‌كاته‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك له نێوه‌ندگیرییه‌كه نه‌كشاوه‌ته‌وه.
شەممە 9ـی تشرینی دووەمی 2024، سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی، بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، قەتەر بە حەماسی گوتووە کە نووسینگەکەی لە دەوحە چیتر خزمەت بە ئامانجەکەی ناکات و پێویستە دابخرێت.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە دا، قەتەر لە ڕۆڵی نێوەندگیری حەماس و ئیسرائیل بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان کشایەوە.
له لای خۆیه‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له نێوه‌ندگیرییه‌كه بڵاو بوونه‌ته‌وه، دوورن له ڕاستیی و ئه‌وه‌ی له‌م باره‌وه ده‌گوترێت "ورد" نیین.
هه‌روه‌ها هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، ده‌وحه به لایه‌نه‌كانی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر جیددیه‌تی پێویست هه‌بێت، ده‌ست به نێوه‌ندگیریی ده‌كاته‌وه.
لەلایەکی دیکەوە کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمەریکی لە زاری بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس ڕاگەیاندووە، حەماس ئەو دەنگۆیانەی هەموو ڕەت کردەوە کە باس لەوە دەکەن ئیتر لە قەتەر شوێنیان نابێتەوە.