ئـالـبـا: مێسی قسه له‌سه‌ر هه‌موو بابه‌تێك ده‌كات
ئالبا: مێسی قسه له‌سه‌ر هه‌موو شتێك ده‌كات

جۆردی ئالبا به‌رگریكاری یانه‌ی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه شانازی به بوونی مێسی له تیپه‌كه‌ی ده‌كات، ده‌شڵێت: مێسی سه‌ركرده‌یه‌كی ئێمه‌یه و له ناوه و ده‌ره‌وه‌ی یاریگه رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌یه.
جۆردی ئالبا، به‌رگریكاری لای چه‌پی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی TVEـی ئیسپانیا، ده‌ڵێت: هه‌موومان به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕوانی ئاساییبوونه‌وه‌ی دۆخی جیهانین، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ ده‌ست به تۆپی پێ بكه‌ینه‌وه.
ئالبا له به‌رسیڤێكدا له باره‌ی مێسی ده‌ڵێت: جۆش و خرۆشێكی گه‌وره له لیۆنێل مێسی هه‌ست پێده‌كه‌ین، كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موومان هه‌یه، له نێو یاریگه به‌شداریی له هه‌موو شتێك ده‌كات، له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ش قسه له‌سه‌ر هه‌موو شتێك ده‌كات، به‌ڵام له سنووری خۆی ده‌رناچێت و وه‌كو كاپتن و سه‌ركرده‌یه‌كی راسته‌قینه رۆڵ ده‌بینێت.
ئالبا له باره‌ی نێیمار ده‌ڵێت: ئه‌و یاریزانه كاری زۆرباشی بۆ بارسێلۆنا كرد، به‌ڵام ئه‌و ئازاده كه هه‌ر ئامانجێكی دیكه‌ی هه‌بێت و له هه‌ر شوێنێكی دیكه یاری بكات.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا له باره‌ی دواخرانی پاڵه‌وانێتی یۆرۆی 2020 به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئالبا ده‌ڵێت: زۆر خه‌مناكین به‌هۆی دواخرانی پاڵه‌وانێتیه‌كان، به‌ڵام زۆر به‌پرۆشم بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به‌شداریی له پاڵه‌وانێتییه‌كان بكه‌مه‌وه.