وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: هێرشەکان بۆ سەر چەکدارانی حیزبوڵڵا ناوەستن

یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل
یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل

وەزیری نوێی بەرگریی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت: هێرشەکان بۆ سەر چەکدارانی حیزبوڵڵای لوبنانی ناوەستێنن.

دووشەممە 11ـی تشرینی دووەمی 2024، وەزیری نوێی بەرگریی ئیسرائیل، یسرائیل کاتس ڕایگەیاند: ئاگربەست ناکرێ و هێرشەکان بۆ سەر چەکدارانی حیزبوڵڵای لوبنانی ناوەستێنن.

کاتس بە جەنەڕاڵە باڵاکانی سوپای ئیسرائیلی گوت "ئەگەر ئەگەرێک دروست بێت و پێشنیازێکی باش پێشکەش بکرێت کە بتوانین سەرکەوتن ڕابگەیەنین، بەدڵنیاییەوە بەجدی وەریدەگرین."