کەرکووک.. کەسی یەکەمی لایەنە سیاسییەکان لەسەر پرسی سەرژمێری لە بارەگای پارتی کۆدبنەوە

بارەگای لقی سێی پارتی لەکەرکووک، وێنە 'ئەرشیف'
بارەگای لقی سێی پارتی لەکەرکووک، وێنە 'ئەرشیف'

بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، سبەینێ چوارشەممە،13-11-2024، لە بارەگای لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆبوونەوەی کەسی یەکەمی لایەنە سیاسییەکان، سەبارەت بە پرسی 'سەرژمێری' بەڕێوە دەچێت.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، دوای کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی، بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی پیشکەش دەکرێت.

لەم کۆبوونەوەیەدا هەڵوێستی لایەنە سیاسییەکان بەشێوەیەکی گشتیی دەخرێتەڕوو، کە ئەمە یەکەمجارە لە دوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە لەسەر پرسێکی نەتەوەیی و گرنگ پێکەوە کۆدەبنەوە.

حکوومەتی عێراق بڕیاری داوه‌ لە ڕۆژانی 20 و 21ـی ئه‌م مانگه‌، پرۆسه‌ی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە سەرجەم پارێزگاکانی به‌ڕێوه‌ ببات كه‌ هاوكات بۆ ماوەی دوو ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆ دەبێت و پرۆسەکە کۆتایی پێ دێت.