حکوومەتی عێراق: لەگەڵ دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان تێبینییە تەکنیکییەکان چارە کران
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: لەگەڵ دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان تێبینییە تەکنیکییەکان چارە کران و سەرژمێریی لە هەموو عێراق دەکرێت.
سێشەممە 12ـی تشرینی دووەمی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: لەگەڵ دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان تێبینییە تەکنیکییەکان چارە کران و سەرژمێریی لە هەموو عێراق دەکرێت.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، تێچووی دارایی سەرژمێریی زیاد دەکرێت و دەڵێت: وەزارەتی دارایی بێ دواکەوتن تێچووی پێویست دابین دەکات.