ئەمەریکا: ئیسرائیل داوای کردووە هاوکاریی زیاتر بگەیەنینە غەززە
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت: ئیسرائیل داوای کردووە ئەمەریکا هاوکاریی زیاتر بگەیەنێتە غەززە.
سێشەممە12ـی تشرینی دووەمی 2024، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند: گوتی ئیسرائیل یاسای ئەمەریکی پێشێل نەکردووە سەبارەت بە گەیشتنی مرۆیی بۆ غەززە، بەڵکو داوای زیاتری کرد، دەشڵێت: ئەمە دوای مانگێک لە ئاماژەکردن بەوەی کە ڕێگرتن لە یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە، لەوانەیە ببێتە هۆی ڕاگرتنی بەشێک لە هاوکارییە سەربازییەکان.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڤینسنت پاتێل گوتی "هەڵسەنگاندنەکەمان نەگەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە ئیسرائیل یاساکانی ئەمەریکا پێشێل دەکەن."
ئەمە پێش وادەی ئەو 30 ڕۆژ دێت کە ئیدارەی ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل دیاری کردووە بۆ زیادکردنی بڕی ئەو هاوکارییانەی دەبێت بچنە ناوچە گەمارۆدراوەکانەوە.