بە بەشداریی کوردستان کۆنفرانسێک لە ئیستانبوڵ بۆ پەرەپێدانی سیاسەتی کۆچ بەڕێوەدەچێت

کۆنفرانسی بۆردی ڕاوێژکاری سەنتەری نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدانی سیاسەتی کۆچ
کۆنفرانسی بۆردی ڕاوێژکاری سەنتەری نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدانی سیاسەتی کۆچ

بە بەشداری ووڵاتانی "تاجاکستان، ئەفغانستان، پاکستان، سریلانکا، بەنگلادش، عێراق، هەرێمی کوردستان، کۆنفرانسی بۆردی ڕاوێژکاری سەنتەری نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدانی سیاسەتی کۆچ لە شاری ئیستانبوڵ ئەمڕۆ دەستی بەکارەکانی کرد و سبەیش بەردەوام دەبێت.

چوارشەممە 13ـی تشرینی دووەمی 2024، بە بەشداری هەریەك لە ووڵاتانی "تاجاکستان، ئەفغانستان، پاکستان، سریلانکا، بەنگلادش، عێراق، هەرێمی کوردستان" کۆنفرانسی بۆردی ڕاوێژکاری سەنتەری نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدانی سیاسەتی کۆچ لە شاری ئیستانبوڵ لە ووڵاتی تورکیا دەستی بەکارەکانی کرد و سبەیش بەردەوام دەبێت.

بەپێی ڕاگەیاندراوی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەبەست لە کۆنفراسەکە دروستکردنی پلاتفۆرمێکی گفتوگۆیە لە نێوان ئەم ووڵاتانەی کە سەنتەری ڕاوێژکاری کۆچ تێیدا جێگیرکراوە، بۆ ئەوەی بزانن سەنتەرەکە بە چ شێوەیەك کاروباری خۆی ئەنجام دەدات، هاوکات ئەم کۆسپ و تەگەرانە چین دێنە پێش کاروباری سەنتەرەکە.

جێی باسە، هەرێمی کوردستان یەکێکە لەم ووڵاتانەی کە بۆیەکەمجار کابینەی نۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەزارەتی ناوخۆ، سەنتەری ڕاوێژکاری کۆچی لەهەرێمی کوردستان دامەزراند کەچەندین وڵات پشتیوانی دەکات، پڕۆژەکە کار دەکات لەسەر ڕێگریکردن لە کۆچی نایاسایی، بە ڕێگای هۆشیارکردنەوە و ڕۆشنبیرکردنی هاووڵاتیان، لەبارەی مەترسییەکانی کۆچی نایاسایی، لەلایەکی دیکەشەوە دەرفەتی کۆچی یاسایی دەڕەخسێنێت، بە ڕێنمونی کردنیان بۆ چۆنیەتی داواکردنی خوێندن و کارکردن لە دەرەوە، پڕۆژەکە لەهەرێم بەبەشداری چەندین وەزارەتی پەیوەندار لەقۆناغی پەرەپێدان دایە.