ڕافایل گرۆسی بۆ کوردستان24: ئەگەری دانووستان لەگەڵ ئێراندا هەیە

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند، بەرەو پێشچوون و ئەگەری دانووستان لەگەڵ ئێران هەیە.

ڕۆژی چوارشەممە 13ـی تشرینی دووەمی 2024، ڕافایل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە لێدوانێکی تایبەت بە کوردستان24 لەبارەی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی تایبەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران گوتی: کار دەکەین بۆ ئەوەی پێشچوونێکی ئەرێنیمان هەبێت، پێموایە ئەگەری پێشکەوتن و دانووستانمان لەگەڵ ئێران هەیە.

گوتیشی: "گرنگە من لەگەڵ سەرۆک و حکوومەتدابم، بۆ ئەوەی بەرەو پێشچوون هەبێت، ئەوان چاویان لەوەیە پێشکەوتن بکرێت، ئەمەش زۆر گرنگە، چونکە ساتێکی سەختە و پێویستە ئێمە ئەمە بکەین".