5 كه‌سی دیكه له پارێزگای هه‌ولێر تووشی كۆرۆنا بوون
هه‌موویان به‌ركه‌وته‌ی تووشبووێكی پێشوون
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشبوونی 5 كه‌سی دیكه‌ی له پارێزگای هه‌ولێر به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و تووشبووان، 5 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکرا، دوو پیاو تەمەن 50 و 21 ساڵ و کچێکی تەمەن 18 ساڵ و دوو منداڵ تەمەن 13 و 9 ساڵ، ھەموویان بەرکەوتەی تووشبوێکی پێشوون، دانیشتووی گەڕەکی ئەندازیارانی شاری ھەولێرن.
وەزارەتی تەندروستی
2 حوزەیران 2020
H.B