سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی عێراق لە ئوردن پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
سەرۆک بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی عێراق لە ئوردن، بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان لە ئۆکتۆبەری ڕابردوو گفتوگۆ کرد.
شەممە 16ـی تشرینی دووەمی 2024، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە عومەر بەرزنجی باڵیۆزی عێراق لە شانشینی ئوردن کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و هەروەها هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ئۆکتۆبەری ڕابردوو ئاڵوگۆڕ کرا.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزی عێراق لە ئوردون خواست لە ئەرک و کارەکانیدا.