شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەباکۆ بۆ کەش و هەوا سوود لە ئەزموونی وڵاتان وەردەگرن
شاندی حکوومەتی هەریمی کوردستان لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان، لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتان گفتوگۆیان لەبارەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کرد و شاندەکە هەوڵ دەدات سوود لە ئەزموونی وڵاتە سەرکەوتووەکان وەربگرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوا.
لە لێدوانێکی تایبەت بۆ کوردستان24. بەیان سامی عەبدولڕەحمان، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کارووباری و کەش و هەوا و پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕایگەیاند، لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆپ 29 لە باکوی پایتەختی ئازەربایجان، شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەریەک لە نوێنەری وڵاتانی ئەمەریکا و بەرازیل و قەتەر کۆبوویەوە.
ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کارووباری کەش و هەوا ئەوەی خستەروو، کۆبوونەوەکان لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا و بەرازیل و وەزارەتی ژینگەی قەتەر و ژمارەیەک سەرمایەداری ئەورووپی و وڵاتانی کەنداو تایبەت بە بازاڕی کاربۆن بۆ درووستکردنی دارستان، گفتوگۆیان لەبارەی چەند بابەتێکی بەتایبەت گۆڕانی کەش و هەوا لە کوردستاندا کردووە کە چۆن هەرێمی کوردستان سود لە ئەزموونی وڵاتان وەربگرێت و رووبەڕووی گۆڕانە نەرێنیەکانی کەش و هەوا ببنەوە.