1600 سەرباز بۆ رێگریکردن لە تەشەنەسەندنی خۆپیشاندانەکان لە واشنتن بڵاوەیان پێکرا
ترەمپ: شەوی رابردوو واشنتن ئارامترین شوینی جیهان بوو
K24 - هەولێر
پێنتاگۆن 1600 سەربازی گواستەوە بنکە سەربازییەکانی نزیک واشنتن، بۆ ئەوەی لەئامادەباشیدا بن کاتێک خۆپیشاندانەکان لە واشنتنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تەشەنەدەسەنن و پشێوییان لێ دروست دەبێت.
جۆناسان هۆفمان، گوتەبێژی پێنتاگۆن شەوی سێشەممە (2-6-2020)، رایگەیاند "وەزارەتی بەرگری چەند یەکەیەکی سەربازیی گواستووەتەوە سنووری پایتەخت بۆ ئەوەی لەکاتی پێویست بەدەم هێزەکانەوە بچن".
یەکێک لەو هێزانەی لەنزیک واشنتن جێگیرکراوە، یەکەی 82ـی وەڵامدانەوەی خێرایە، کە هێزێکی تایبەتە بە کاتی قەیرانەکان و لە سەرەتای ئەمساڵدا بۆ ماویەکی کەم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکرابوو، کاتێک گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران گەیشتبوونە لووتکە.
گوتەبێژەکەی پێنتاگۆن جەختدەکاتەوە لەوەی لە 24 کاتژمێری رابردوودا، هەر 1600 سەربازەکە لە نزیک واشنتن جێگیرکراون، بەڵام "ئێستا بەشداری لە هیچ ئۆپەراسیۆنێکی هێزە خۆجێییەکان ناکەن لەنێو واشنتن".
بەهۆی گیانلەدەستدانی جۆرج فلۆید، پیاوێکی رەشپێستی ئەمریکی، کە دوای دەستگیرکردنی لەلایەن پۆلیسێکی سپیپێستەوە، نۆ خولەک قاچی لەسەر ملی دانا و، بەهۆیەوە "خنکا"، خۆپیشاندان لە زیاتر لە 70 شاری ئەمریکا دەستیپێکرد و بەشێکی خۆپیشاندانەکانیش تووندوتیژییان تێکەوتووە، هەتاوەکو شەوی رابردووش 20 هەزار پاسەوانی نیشتمانی لە 28 ویلایەتی ئەمریکا بڵاوەیانپێکراوە بۆ پاراستنی ئاسایش.
دوای بڵاوەپێکردنی هێزەکانی سوپا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە توویتێکدا رایگەیاند "شەوی رابردوو واشنتنی پایتەخت ئارامترین شوێن بوو لە جیهان".
Washington, D.C., was the safest place on earth last night!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) June 2, 2020