فازڵ میرانی هۆکاری سەردانەکەی سوودانی بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

فازڵ میرانی
فازڵ میرانی

لە بەرنامەی بۆ هەمووانی کوردستان24، فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: هاتنی محەمەد شیاع سوودانی بۆ کوردستان ئاماژەیەک بوو بۆ ئەوەی بە کورد بڵێت هاتووم یارمەتی ئێوە بدەم.

شەممە 16ـی تشرینی دووەمی 2024،فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبەرنامەی بۆ هەمووانی کوردستان24 سەبارەت بە سەردانی محەمەد شیاع سوودانی بۆ هەرێمی کوردستان گوتی: هاتنی محەمەد شیاع سوودانی بۆ کوردستان ئاماژەیەک بوو بۆ ئەوەی بە کورد بڵێت هاتووم یارمەتی ئێوە بدەم،هاوکات بۆ ئەوەی نیشانی تورکیا و ئێرانی بدات کە ئێمە لە عێراق زمانێکی هاوبەشمان هەیە، بە ئیدارەی ئەمەریکی نوێش بڵێت: پەیوەندییەکانی کوردستان و بەغدا باشە.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment