فازڵ میرانی: عێراق وڵاتێکی بەهێز نییە

فازڵ میرانی
فازڵ میرانی

فازڵ میرانی ئاماژەی بەوە کرد کە عێراق وڵاتێکی بەهێز نییە، بەڵام بەرامبەر بە کورد خۆی بەهێز دەبینێت،چونکە ئێمە لەنێوخۆماندا بێ هێزین.

شەممە 16ـی تشرینی دووەمی 2024،فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبەرنامەی بۆ هەمووانی کوردستان24 سەبارەت بە هەڵوێستی عێراق بەرامبەر بە کورد گوتی: لە عێراق هەر کاتێک شۆڕشی کورد بەهێز بووبێت و عێراق بێ هێز بووبێت، کرانەوە دروست بووە و تەنازولیان کردووە و ڕێککەوتن کراوە، عێراق وڵاتێکی بەهێز نییە، بەڵام بەرامبەر بە ئێمە خۆی بەهێز دەبینێت چونکە ئێمە لەنێو خۆماندا بێ هێزین.