خانمە دانیمارکییەک بوو بە شاجوانی گەردوون

ڤیکتۆریا کجایر، ئاژەڵدۆست و بازرگانی ئەڵماس، لە کۆتایی خولی 73ـی پێشبڕکێیی شاجوانیی گەردوون، لە شاری مەکسیکۆ، لە شاجوانی نەیجیریای بردەوە و شاجوانی مەکسیکیشی خستە پلەی سێیەم، لەگەڵ ئەوەش دا، ئەمە یەکەمجارە پێشبڕکێکارێکی دانیمارکی براوەی شاجوانی گەردوون بێت.
پێشبڕکێکە، لە مەکسیکۆ سیتی ئارێنا بەڕێوە چوو، کە هۆڵێکی گەورەیە و جێگەی 20 هەزار کەسی تێدا دەبێتەوە.
ئاهەنگەکە بە بەشداریی 131 مۆسیقاری ماریاچی و گۆرانیبێژی Taboo of the Black Eyed لە مەکسیک دەستی پێ کرد، گۆرانی "مێکسیکانا"یان ژەنیوە.
پێشبڕکێکە لەلایەن ماریۆ لۆپێزەوە و ئۆلیڤیا کولپۆ، شاجوانی گەردوون بۆ ساڵی 2012؛ کاتریۆنا گرای، شاجوانی گەردوونی 2018، بەڕێوە چوو.
ڕێکخەرانی پێشبڕکێکە ڕایانگەیاند، زیاتر لە 120 پێشبڕکێکار هەبوون.
بۆ یەکەمجارە ئەمساڵ هەندێک وڵات نوێنەرایەتیی پێشبڕکێکەیان کرد، وەک "بیلاڕوس، ئێریتریا، گینیا، ماکاو، ماڵدیڤ، مۆڵدۆڤا و ئۆزبەکستان"، لەگەڵ ئەوەش دا، ئەمە سێیەم جارە مەکسیک میوانداریی شاجوانی گەردوون دەکات.
