بوومەلەرزە بەشێک لە هەرێمی کوردستانی هەژاند
سەرچاوەکەی ئاشکرا دەکرێت
K24 - هەولێر:
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.9 بە پێوەی رێختەر لە شاری ئیلام لە ئێران روویدا و لە چەند شارێکی هەرێمی کوردستان هەستی پێکرا.
بومەلەرزەکە لە بەغدا و چەند شارێکی هەرێمی کوردستان هەستی پێکراوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بە دواوە نەبووە.
پەیامنێری کوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند، لە سلێمانی و کەلار و چەند شارێکی هەرێمی کوردستان هەست بە بومەلەرزەکە کراوە.
