ڕێژەی خۆکوشتن لە عێراق بەرز بووەتەوە

تا دێت ژمارەی خۆكوشتن لە عێراق زیاتر دەبێت و مانگانە 55 بۆ 70 كەس خۆیان دەكوژن، پارێزگای نەینەوا زۆرترین حاڵەتی خۆكوشتنی تێدایە، ئەوەش بەهۆی گوشاری دەروونی، كۆمەڵایەتی و ئابوورییەوەیە.
لەوبارەوە پۆلیسی پارێزگای نەینەوا ئامارێكی بڵاو كردووەتەوە و ڕایگەیاندووە "لەم ساڵدا 74 کەس خۆیان کوشتووە."
هەروەها لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵی 2024، 300 حاڵەتی خۆكوشتن لە پارێزگاكانی عێراق تۆمار كراون، لە عێراق مانگانە 55 بۆ 70 كەس خۆیان دەكوژن. هەروەها لەساڵی 2023، 700 حاڵەتی خۆکوشتن هەبووە.
ئامارەكان لە پارێزگایەكەوە بۆ پارێزگایەکی دیکە جیاوازە، پۆلیسی نەینەوا ڕایگەیاندووە "پارێزگای نەینەوا، زۆرترین حاڵەتی خۆكوشتنی تێدایە."
لە عێراق گوشاری دەروونی، كۆمەڵایەتی، ئابووری، هۆی سەرەكیین خۆکوشتنن، جگە لەوانە گرووپێک لە عێراق پەیدا بووە بەناوی 'قوربانیان' کە بە تیروپشک خۆیان دەکوژن و زۆرجاریش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر دەکرێن.
ساڵانە 800 هەزار كەس لە جیهاندا خۆیان دەکوژن، خۆكوشتن لە جیهاندا چوارەم هۆی مردنە، ئەوانەش خۆیان دەكوژن تەمەنیان لەنێوان 10 بۆ 29 ساڵانە.