پاپا فرانسیس: ئیسرائیل هاووڵاتییانی غەززەی کۆمەڵکوژ کردووە

پاپا فرانسیس كتێبێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه و له به‌شێكیدا بۆ یه‌كه‌م جار ئیسرائیل به "كۆمه‌ڵكوژی غه‌ززه‌ییه‌كان" تۆمه‌تبار ده‌كات، ده‌شڵێت، ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه هاوشێوه‌ی كۆمه‌ڵكوژی جووه‌كانه له لایه‌ن نازییه‌كانه‌وه.
پاپا فرانسیس كتێبێكی به ناوونیشانی "هیوا هەرگیز نائومێدی دروست ناكات"، نووسیوه و بڕیار وایه سبه‌ی سێشه‌ممه، 19ـی تشرینی دووه‌می 2024، له ئه‌مه‌ریكا باشوور، ئیتاڵیا و ئیسپانیا بڵاو ببێته‌وه.
پاپا فرانسیس له به‌شێكی كتێبه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به چه‌ندان كۆمه‌ڵكوژی كردووه له‌وانه‌ش: كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانی، توتسییه‌كان له ڕواندا، مه‌سیحییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جووه‌كان له لایه‌ن نازییه‌كانه‌وه له جه‌نگیی دووه‌می جیهانییه‌وه.
پاپا چه‌ندان جار له گوتار و په‌یامه‌كانیدا نیگه‌رانی خۆی به‌رانبه‌ر به قوربانییانی مه‌ده‌نی له غه‌ززه ده‌ربڕیوه، به‌ڵام له‌م كتێبه‌یدا بۆ یه‌كه‌م جار به ڕاشكاوی دۆخی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له غه‌ززه به "كۆمه‌ڵكوژی" ناو بردووه.