ساڵی داهاتوو کۆلێژی پزیشکی گشتی لە زانکۆی سەڵاحەددین دەکرێتەوە
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاری دا بە ئامادەکردنى پرۆپۆزەلى کردنەوەى کۆلێژى پزیشکى گشتی لە زانکۆى سەڵاحەددین – هەولێر بۆ ساڵی خوێندنی 2025 – 2026.
دووشەممە، 18ـی تشرینی دووەمی 2024، سامان عەبدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین تایبه‌ت به وێبسایتی كوردستان24 گوتی: دوای هه‌وڵه‌كانی كامه‌ران یونس، سه‌رۆكی زانکۆی سەڵاحەددین، ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستىی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستتن ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، بڕیاری دا بە ئامادەکردنى پرۆپۆزەلى کردنەوەى کۆلێژى پزیشکى گشتی لە زانکۆى سەڵاحەدین – هەولێر بۆ ساڵی خوێندنی 2025 – 2026.