پەرلەمانتارێک: ماددە هۆشبەرەکان بوونەتە مەترسییەکی ڕاستەقینە لەسەر خێزانی عێراقی

هه‌وڵه بێسووده‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بۆ ڕێگریی له بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر، ده‌سه‌ڵاتدارانی یاسادانانی ناچار كردووه په‌نا بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ماددە هۆشبەرەکان ببەن. بۆ ئه‌وه‌ی سزای سه‌ر بازرگانانی ئه‌و ماددانه توندتر بكه‌ن.
مه‌دیحه مه‌گسوسی، ئەندامی لێژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند "ماوه‌ی چه‌ندان مانگه لێژنه‌كه‌یان كار له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ژماره‌ی 50ـی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ری ساڵی 2017 ده‌كات و یه‌كێك له دیارترین ئه‌و هه‌موارانه‌ش بریتییه له توندتركردنی سزای بازرگانان و ئه‌وانه‌ی ڕه‌واج به‌و ماددانه ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ك ته‌نها زیندانی هه‌تاهه‌تایی، به‌ڵكو له‌سێداره‌دانیش بیانگرێته‌وه، له‌گه‌ڵ زیادكردنی بودجه‌ی پێویست بۆ كردنه‌وه‌ی چاكسازییه‌كان بۆ چاره‌كردنی به‌كارهێنه‌رانی مادده‌ی هۆشبه‌ر."
مه‌گسوسی گوتیشی: "پڕۆژەی هه‌مواره‌كه ئاماده‌یه و هیچ ناكۆكییه‌كی سیاسیی له‌سه‌ر نییه، پاڵپشتییه‌كی فراوانی له‌ناو په‌رله‌مان هه‌یه و له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت، چونكه ئه‌و ماددانه بوونه‌ته مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه له‌سه‌ر خێزانی عێراقی به‌گشتی."
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له ئه‌یلوولی ڕابردوو ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر پڕۆژه هه‌مواره‌كه دا و دووپاتی كرده‌وه "ئه‌و هه‌مواره ئاستی توانای فه‌رمانگه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌رز ده‌كاته‌وه."
مادده‌ی 40 له یاسای ژماره‌ی 50ـی ساڵی 2017 جه‌خت له لێخۆشبوو‌ن له‌و به‌كارهێنه‌رانه ده‌كاته‌وه، كه خۆیان به ویستی خۆیان ڕاده‌ستی دامه‌زراوه‌ی چاكسازی ده‌كه‌ن و وه‌ك نه‌خۆش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، بۆ ماوه‌ی 90 تا 180 ڕۆژیش تیمار دەکرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه پابه‌ند نه‌بوو به وه‌رگرتنی چاره له‌كاتی خۆیدا، ئه‌وا دادگای تایبه‌تمه‌ندا ئاگادار ده‌كرێته‌وه بۆ وه‌رگرتنی ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ری.
تا دێت بڵاوبوونه‌وه‌ی مامه‌ڵه به مادده‌ی هۆشبه‌ر له عیراق فراوانتر ده‌بێت، لاوازی ڕێكاره‌كانی حكوومه‌ت و نه‌بوونی یاسای پێویستیش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان بوونه‌ته هۆی زیادبوونی ڕێژه‌ی تاوان و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.