لە پاکستان هەشت سەرباز کوژران و حەوت پۆلیسیش ڕفێنران
سێشەممە، 19-11-2024، پۆلیس و بەرپرسانی هەواڵگریی پاکستان بە ئاژانسی فرانس پرێسیان ڕاگەیاند "ئێوارەی دوێنێ دووشەممە، لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان دوو هێرشی چەکداری ڕوویان دا، لە ئەنجامدا هەشت سەرباز کوژران و حەوت پۆلیسیش ڕفێنران." ئاماژەیان بەوەش کردووە "بزووتنەوەی تاڵیبانی پاکستان بەرپرسیارێتی یەکێک لە هێرشەکانی لە ئەستۆ گرتووە."
ئەفسەرێکی هەواڵگری کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسەکەی گوت: "لە هێرشێکدا هەشت سەرباز و نۆ چەکدار لە هێرشبەرەکان کوژراون" کە تاڵیبانی پاکستان بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرتووە.
لای خۆیەوە ئەفسەرێکی باڵای پۆلیسیش بەهەمان ئاژانسی ڕاگەیاندووە، لە هێرشێکی دیکەدا "حەوت پۆلیس ڕفێنراون."