سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە د. عەلی قەرەداغی دەكات

هاوخه‌می خۆی بۆ كۆچی دوایی براكه‌ی راگه‌یاند

K24- هه‌ولێر:

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی شێخ عەبدولهادی محیەدین قەرەداغیی، برای د. عەلی قەرەداغی، سه‌رۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو كرد.

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 3ی 6ی 2020 سەرۆك مەسعود بارزانی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە د. عەلی قەرەداغی كرد بۆ كۆچی دوایی شێخ عەبدولهادی محیەدین قەرەداغیی برای د. عەلی قەرەداغی و پرسە و هاوخەمیی خۆی پێ راگەیاند.

H.B