ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە عێراق ھەڵكشا
سێ كەسی دیكە گیانیان لەدەستدا
K24 - ھەولێر
لە پارێزگای میسان 35 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و تووشبووێكیش گیانی لەدەستدا، لە سەڵاحەدینیش دوو حاڵەتی دیكەی كۆرۆنا تۆماركران.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی میسان ئاشكرای كرد، 35 حاڵەتی دیكەی كۆرۆنا لەو پارێزگایە تۆماركراون. ھەروەھا تووشبووێكی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە و دوو تووشبووش چاكبوونەتەوە.
لای خۆیەوە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سەڵاحەدین بڵاوی كردووەتەوە، دوو حاڵەتی دیكەی كۆرۆنا لەو پارێزگایە تۆمار كراون.
تەندروستی كەربەلاش رایگەیاند، 13 توشبووی كۆرۆنا لەو پارێزگایە چاكبوونەوە.
ئەوە لە كاتێكدایە دوێنێ عێراق بەرزترین ئاماری قوربانییانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە، كە 781 كهسی دیكه له عێراق تووشی ڤایرۆسهكه بوون و 21 كەسیش گیانیان لەدەستدا.