پێنج تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە راپەرین تۆمار کرا

دەرئەنجامی نوێ

وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری ڕاپەڕین دەستنیشانکران، دوو ئافرەت تەمەن ٧٠ و ٤٧ ساڵ و دوو منداڵ تەمەن ١١ و ٤ ساڵ و پیاوێکی تەمەن ٣٧ ساڵ، دوو منداڵەکە منداڵی تووشبووەکەی دوێنێ یە، دوو تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووی پێشوون و کارمەندی تەندروستین.